Sunday 30 September 2007

رێزگرتن لە زانایان لە وڵاتى ئێمەدا


دکتۆر نورى تاڵەبانى

پێوەرى پێشکەوتن لە وڵاتانى جیهاندا هەر بە تەنیا هەبوونى تەلارو باڵەخانەى چاک و دروستکردنى ڕێگاو بانى فراوانى و وەبەرهەمهێنانى جۆراوجۆر لە فاریکەکانى و بەکارهێانى تەکنیکى تازە نییە، بەڵکو رێزگرتنە لە زانست و زانایانە. لە وڵاتێکدا هەتا ئەگەر قانوونەکانی لە ڕووى تەیۆرییەوە بە شێوەیەک دارێژرابن کە گوایا پشتگیرى لە پێشکەوتن و زانست دەکەن ورێ زلە زانایان دەگرن، بەڵام ئەوانەى ئەرکى جێبەجێکردنى ئەو قانوونانەیان پێ سپێردراوە نەزان یان نیمچە زانا بن، ئەو وڵاتە هەتا لە ڕووى پێشکەوتنى ماددییەوە بەرەو پێشەوە هەنگاوى ناێ، بەلاِم لە راستیدا وڵاتێکى دواکەوتوو لە قەڵەم دەدرێ. کارەسات لەوەدایە بەشى زۆرى وڵاتانى جیهانى سێیەم لەم بارەدا دەژین، حاڵەتى ئەو وڵاتانە دەشوبهێتە ئەو نیمچە نەخوێندوارانەى گیرفانیان پڕە، بەڵام بۆ پڕکردنەوەى عوقدەکەیان، لە ئۆفیسى کارکردنیان یان لە ماڵە رازاوەکانیان، کتێبخانەى جوانى پڕ لە کتێبى نایابت بەرچاو دەکەوێ، کە بەشى زۆریان بۆ تەماشاکردنى لاپەڕەکانیشیان نەکراونەتەوە!
ئەگەر تەماشاێکى لاپەڕەکانى مێژوو بکەین دەبینین ئەو دەسەڵاتدارانەى ئاوڕیان لە زاناو گەورە پیاوانى خۆیان کردووە، ناوەکانیان لەسەر لاپەڕە زێڕنەکانى مێژوو تۆمارکراوە، ئەوانەى لەجیاتى خەریکى خزمەتى زانست بن، خەڵکیان کوشتووە ووڵاتانى دونیایان کاوڵکردووە، لەژێر هەر بیانگەیەک بێ، ئێستاش نەفرەتیان لێدەکرێت. میرو گەورە پیاوانى کوردیش هەر بەو شێوە تەماشاکراون، کاتێ خەریکى خزمەتکردنى زانست و زانایان بووبێتن وکەسانى ژیرو دانا لێیان نزیک بووبێت، ڕوویان لە ستەمکارى نەکردووە و هەوڵیان داوە بە گوێرەى ئەو سەردەمەى تێدا ژیاون خزمەت بە خەڵکیش بکەن. ئاسەوارى ئەو گەورە پیاوانە ماون وئێستاش بە رێەوە تەماشاى کارە خێرخوازیەکانیان دەکرێـت. کارەسات لەوەدایە ئەمڕۆکە لە وڵاتى ئێمەدا، ئەگەر قانوونى چاکیش پەسەندکرابێ، بەڵام بەشى زۆرى ئەوانەى ئەرکى جێبەجێکردنى ئەو قانوونانەیان پێ سپێردراوە، نەزانن ئەگەر دوژمنى زانست نەبن.
ماوەیەک لەمەوبەر چەند مامۆستاێکى زانا وخاوەن ئەزموون کە بە درێژای ساڵانێکى زۆر خزمەتێکى گەورەیان بە زانکۆکانى کوردستان کردووە، بڕیارى خانەنشیکردنیان درا، داواشیان لێکرا ئەو خانوانەى تێیدا دەژین بە زووترین کات دەبێ چۆڵى بکەن، ئاگادارم ماۆستاى وایان تێدایە پتر لە 40 ساڵە خزمەتى بە زانکۆو زانست کردووە و ئەوەى پاش خانەنشیکردنى وەریدەگرێ بەشى کرێى خانوویەک ناکات. ئەگەر لە پەرلەماندا دەنگى نارەزاییمان بەرزنەکردبا، دەبوو ئەو مامۆستا بەرێزانە کە هەموویان لە ناخشترین کاتا خەزمەتى چاکیان بە زانکۆ کردووە، بە خاوخێزانەوە بکەوتنایا سەر جاددە. پێش مانگى تەمووزى 2007 ئەو مامۆستایانەى تەمەنیان گەیشتبووە تەمەنى خانەنشیکردن بە پێى قانوونێک دەبوو ئەوان نەگرێتەوە، ئاگادارکران کە دەبێ پێش یەکى ئەو مانگە دەست لەکار بکێشنەوەو دەوامى کۆلێجەکانیان نەکەن! لەبەشى زۆرى وڵاتانى پێشکەوتوودا، مامۆستاى زانکۆو دادوەر، لەسەر خواستى خۆیان دەتوانن لەسەر کارى خۆیان بمێننەوە، مەبەستیش

No comments: